Riva Logo

کرۆمۆثێرەپی: چارەسەری نەخۆشییەکان لە ڕێگەی ڕەنگەوە.

ڕەنگەکان وزەی ڕوناکی دەدەنەوە لە ڕێگەی لەرە لەرەوە کە کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر جەستە و هەستەکانمان هەیە، یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی چۆنێتی ژیانمان.

کرۆمۆثێرەپی چییە و چۆن یارمەتیت دەدات؟

کرۆمۆثێرەپی جۆرێکە لە چارەسەر کە ڕەنگ و ڕووناکی بەکاردەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی دەروونی و جەستەیی. پێناسە دەکرێت بە “تەکنیکێک کە ئامانجی هاندانی هەستەکان، چاککردنەوەی هەر ناهاوسەنگییەک کە بەهۆی فشاری ڕۆژانەوە دروست دەبێت، یان دروستکردنی دۆخێکی ئەرێنیتر لە بیرکردنەوە.”

ئایا زانیوتە بەپێی لێکۆڵینەوەی ئەو کەسانەی شارەزان لەم بوارەدا بە تەنها 30 خولەک بەکارهێنانی چارەسەرکردن لە ڕێگەی ڕەنگەکان بەسە تا هەست بە سوودەکانی بکەیت.

سەرچاوەکەی کوێیە؟

ئەم کردارە سەیرە لە کوێوە سەریهەڵداوە؟ پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی فیرعەونەکان بۆ دۆزینەوەی ڕەچەڵەک و سەرەتای بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە.
فەیلەسوف و نووسەر و پزیشک و زانای فارسی ئیبن سینا بوو کە یەکەم شێوەی چارەسەری کرۆمۆثێرەپی دروستکرد. یەکەم پەیوەندی لە نێوان ڕەنگەکان و پلەی گەرمی جەستە دۆزییەوە. پێشنیاری دەکرد نەخۆشەکە خۆی بخاتە بەر ڕەنگێک کە پێچەوانەی نەخۆشییەکەی بێت، واتە بۆ نموونە ڕەنگی سوور دەبێت لەوکەسانە بەدوور بێت کە کێشەی زوو توڕەبوونیان هەیە، لە کاتێکدا ڕەنگی زەرد کاریگەرە و دەبێتە هۆی زیادبوونی وزە.

بەوشێوەیە مایەوە هەتا زۆر دواتر لە فەڕەنسا، ژان میشێل وایس (Jean-Michel Weiss) بناغەی چارەسەری کرۆمۆثێرەپی دەوڵەمەند کرد بە ئامێرەکەی کە دەیتوانی تا هەزار ڕەنگ دروست بکات. تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرد و دڵنیای دەکردەوە لە سوودەکانی بەکارهێنانی.

گرنگترین سوودەکانی کرۆمۆثێرەپی لەم چوار خاڵەدا کۆدەکرێنەوە:

1. یارمەتی دووبارە بارگاویکردنەوەی وزە دەدات، کە هەردوو ماندووبوونی جەستەیی و دەروونی کەم دەکاتەوە.
2. یارمەتی کەمکردنەوەی ناڕێکی خەو دەدات.
3. یارمەتی ئازار دەدات (سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، هتد)
4. کۆئەندامی دەماری ناوەندی بەهێز دەکات.

چۆنیەتی باشترکردنی تەندروستیت بە ڕەنگەکان

ڕەنگەکان هێزێکی باوەڕپێنەکراویان هەیە بۆ ئەوەی هەستەوەرەکان و کاریگەری ڕۆحی و دروستکردنی هاوسەنگی جەستە. کرۆمۆثێرەپی کە هەروەها ناسراوە بە چارەسەر لەڕێگەی ڕەنگەکانەوە، ئەم پەیوەندییە هەستییە بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی تەندروستی و چاکبوونەوە.

ڕەنگەکان و ماناکانیان:

1. پرتەقاڵی: هەستی ماندوێتی و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
2. زەرد: ئەمە ڕەنگێکی پڕ لە وزەیە، کە هەستی هاندان زیاد دەکات و کارکردنی مێشک و ماسولکەکانت باشتر دەکات.
3. سەوز: یارمەتی ئاسای کردنەوەی جەستە دەدات، ئارامکەرەیە و هاندەریشە یارمەتی دەرە بۆ خەوتن.
4. شین: دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستی ئارامی و ئاسوودەی. هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکانت دەدات.
5. ئەرخەوانی (مۆر): ئەم ڕەنگە دەبێتە هۆی چالاک کردنی بیرکردنەوە و خەیاڵکردن.
6. ئیندیگۆ (مۆری تۆخ): ڕەنگی داهێنان و ئیلهام بەخشە.
7. ماگنتا (مۆری کاڵ): سووڕی خوێن چالاک دەکات و ژیان ڕێکدەخات و چالاکیت زیاد دەکات.

لە کۆتاییدا

چارەسەری کرۆمۆثێرەپی ڕێگەیەکی سروشتی و تەواو پێشکەش دەکات بۆ باشترکردنی تەندروستیت. بە تێکەڵبوونت لەگەڵ ڕەنگەکان کە هاوتایە لەگەڵ باری سۆزداری و جەستەیی دڵخوازی خۆت، دەتوانیت هێزی ڕووناکی ڕەنگەکان بەکاربهێنیت بۆ کەمکردنەوەی فشار و زیادکردنی وزە و باشترکردنی خەو و بەڕێوەبردنی ئازار.
تایبەتمەندی کرۆمۆثێرەپی یارمەتیت دەدات ژیانێکی تەندروست تر بژیت، لەگەڵ بەرهەمەکانی ڕیڤا دەتوانیت ئەم ئەزموونە بێنیتە ناو ژیانت.

Riva Company All right reserved