Riva Logo
riva pro

ڕیڤا پڕۆ دامەزراوەیەکی فێرگەی پیشەییە بۆ هەموو خاوەن بەهرە و وەستای بەتوانا و کارامە کە لە بواری  موشتەمەلات و صحياتدا کاردەکەن.

ڕیڤا پڕۆ به‌شێکی ته‌کنیکی کۆمپانیای ڕیڤایه‌ که‌ به‌ شێوازێکی پرۆفیشناڵ باس له‌ دانان و جێگیر کردنی کاڵاکانمان ده‌که‌ین له‌ شوێنی کاردا، بە چەندین ڤیدیۆی فێرکاری و سیمینار وەستا و کارمەندەکانمان فێرکردووە، وە خاوەنی چەندین وەستای بەئەزمونین لەم بوارەدا ئەمەش بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان هەتا بەشێوازێکی دروست کەل و پەلەکان لەناو ماڵەکان جێگیربکرێت و ئەو کوالیتیە بەرزە بە تەواوی و دروست بگات بەدەستی بەکاربەران.

لە بەشێکی ئەم پرۆگرامەدا چەند ئەندازیارێکی بەناوبانگ بانگهێشت دەکرێت بەشێوەی ڤیدیۆ لەسەر بەرهەم و تەکنەلۆجیای مۆدێرنی بیناسازی و ئەو بەرهەم و براندانەی کە لە ڕیڤا بەردەستن بدوێت و ڕای خۆیان وەک ئەندازیارێک لەسەر بەرهەمەکە دەرببڕن.

ڤیدیۆکە لەسەر سۆشیاڵ میدیاکانمان و وێبسایتەکەمان بڵاو دەکرێتەوە تا سەردانکەرەکانمان بە بەرهەمەکانمان ئاشنابن و سوودی لێوەرگرن.

ئامانجی ڕیڤا پڕۆ

  • براند و بەرهەمە جیاوازەکانی ڕیڤا لە لایەن چەند ئەندازیارێکی شارەزاوە دەناسرێندرێن

  • ئەندازیارەکان لەڕووی ئەندازەییەوە گرنگی بەرهەمەکە دەخەنە ڕوو

  • لە ڕووی تازەگەری دیزایننەوە ڕوونکردنەوە دەدەن لەسەر بەرهەمەکان

  • بەگشتی باس لەو کێشە و گرفتانە دەکەن کە بەرهەمەکە چارەسەری دەکات

 

ڤیدیۆ

تازەترین چالاکی

Riva Company All right reserved