Riva Logo

11 ڕێگای ئاسان بۆ خاوێن ڕاگرتنی گەرماوەکەت

پاک و خاوێنی گەرماوەکەت یەکێکە لە هەرە پێویستییە گرنگەکان بۆ تەندروستیەکی باش و خۆشگوزەرانی ماڵەکەت، بەڵام لە هەمان کاتدا هێشتنەوەی گەرماوەکەت بە پاک و خاوێنی لەوانەیە کارێکی ئاسان نەبێت، ئێمە چەند ڕێنماییەکی بەسوودتان پێدەبەخشین بۆ ئەوەی گەرماوەکەتان بە بریقەداری و خاوێنی بمێنێتەوە دوور لە بەکتریای زیانبەخش.

  1. پاککردنەوەی 5 خولەکی: لە جیاتی ئەوەی هەموو ئەرکەکانی پاککردنەوە لە یەک کاتدا ئەنجام بدەیت، ڕۆژانە پێنج خولەک تەرخان بکە بۆ کاری جیاواز. بەم شێوەیە هەست بە شەکەتی ناکەیت و گەرماوەکەت پاکتر دەمێنێتەوە بە هیلاکییەکی کەمتر.

2. خاوێنکردنەوەی تەوالێت بە ئۆتۆماتیکی: بەکارهێنانی پاککەرەوەی ئۆتۆماتیکی پاککردنەوەی تەوالێت کەمتر دەکات. حەبێکی سادە لە ناو سەتڵی تەوالێتەکە دەتوانێت تەوالێتەکەت پاک بکاتەوە هەر کاتێک فلەش دەکەیت.

3. لابردنی شتی زیادە: فڕێدانی شتی زیادە بۆ ناو حەمام و تەوالێتەکەت لەوانەیە هەڵبژاردنێکی ئاسان بێت بەڵام دوای ماوەیەک گەرماوەکەت پەرش و بڵاو دەبێت وپڕدەبێت لە شتی کۆن و زیادە، بۆیە گرنگە شتە زیادە و کۆنەکان فڕێبدەیت یان ڕیسایکلی بکەیت لەبری ئەوەی لە گەرماوەکەتدا هەڵیبگریت.

4. داپۆشینی دەرگاو دیوارەکان: دیوارەکانی ژوورەکەت و دەرگاکانت لە زیانەکانی ئاو بپارێزە بە بەکارهێنانی داپۆشەری دژە ئاو. ئەمە یارمەتیدەرە کە پرژەی ئاو و کەف و شامپۆ بە دیوارەکەوە نەمێننەوە بەئاسانی پاکبێتەوە، کە پێویستی بە پاککردنەوەی بەردەوام کەم دەکاتەوە.

5. بە وشکی بیهێڵەوە: خۆت لەسەرئێشەی پاکردنەوە بەدوور بگرە بەوشک ڕاگرتنی حەمامەکەت. بەکارهێنانی ماسیحە دوای هەر دۆشێک و دڵنیابوون لە هەواگۆڕکێی گونجاو بۆ خۆ بەدوورگرتن لە دروستبوونی کەڕوو.

6. بەکارهێنانی سابوونی شل: سابوونی شل هەڵبژێرە لەجیاتی سابوونی سەلک ئەم جۆرە سابوونە دەتوێتەوە و پاشماوەی وردە سابوون بەجێدەهێڵێت دەبێتە هۆی پیسبوونی دەستشۆرەکەت.

7. دانانی خاولی: هەبوونی خاولی لە تەوالێتەکەت بۆ وشککردنەوە، وا دەکات گەرماوەکەت ڕێک و پێک و ڕێکخراو بێت.

8. خاوێنکەرەوەی درێژخایەن: پاککەرەوەیەک بەکاربێنە کە ئەنجامەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بمێنێتەوە تا حەمام و تەوالێتەکەت بە پاکی ڕابگریت.

9. زوو پاککردنەوەی پەڵەکان: زوو پاککردنەوەی پەڵە و پیسی پێش ئەوەی وشکبێتەوە و دواتر بە قورسی پاککرێتەوە.

10. فڕێدانی زبڵی بەردەوام: زوو زوو خاشاکی زبڵدانەکە فڕێبدە بۆ پاکڕاگرتنی تەوالێت و حەمامەکە.

11. زیادکردنی بۆشایی زیاتر: زیادکردنی بۆشایی گەرماو بە بەکارهێنانی هەڵگرەکانی دیوار بۆ تەوالێت و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی. ئەمە خاوێنکردنەوە ئاسانتر دەکات و ڕووەکان بە شێوەیەکی پاکتر دەردەکەون.

Riva Company All right reserved