Riva Logo

چەند ڕێگایەک بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو لە گەرماوەکەت

ئاو سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ بەردەوامی لە ژیان و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا. لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ بەردەوامبوون و گەشەسەندنی ژینگە و کۆمەڵگا، پێویستە گرنگی زیاتر بە ئاو بدرێت و بەفیڕۆ نەدرێت. لە گەرماوەکان زۆرترین ئاو بەکاردێت مەجالی ئاو بەفیڕۆدانی زۆرە.

پێویستە خەڵک هەنگاوی ڕاست و دروست بنێت بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو. ئەگەر تەنانەت هەموو ڕۆژێک یەک لیتر ئاو پاشەکەوت بکەین، کاریگەرییەکی ئەرێنی دروست دەکات بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکت نەبێت.

جێبەجێکردنی چەند کارێکی بچوک کە لەم بلۆگەدا باسی دەکەین بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو دەتوانن کاریگەری گەورە دروست بکەن. ئەم بلۆگە بخوێنەرەوە و ئاو بەفیڕۆنەدان بکە بە خویەکی ڕۆژانە.

لەکاتی شۆردنی ددانەکانت بەلوعەکە بە کراوەی بەجێمەهێڵە.

لەوانەیە بەبێ مەبەست هەندێک لە ئێمە خویەکمان هەبێت لەکاتی ددان شوشتندا بەلوعەکە بەکراوەی بەجێبهێڵین، ئەم خوە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ئاوێکی زۆر بەڵام دەتوانرێت بە تەواوی ڕێگری لێ بکرێت. چۆن؟ تەنها کاتێک کە پێویستت بە ئاو نییە بەلوعەکە بگرەوە. ئەوەندە ئاسانە.

کاتی خۆشۆردن سنوردار بکە

یەکێکی دیکە لە ڕێگەکان بۆ پاراستنی ئاو لە گەرماوەکەت ئەوەیە کە کاتی خۆشۆردنت سنووردار بکەیت،بە خێرایی 5 خولەک خۆت بشۆ لە جیاتی ئەوەی چەند کاتژمێرێک لەناو حەمامەکە بەسەر ببەیت .

هەروەها هەوڵبدە زیاتر دوش بەکاربێنیت، بەکارهێنانی بانیۆ کەم بکەرەوە. 

شۆردنی جل و بەرگەکانت هەفتەی جارێک

بە تێکڕا ئامێرەکانی شۆردن 19 گاڵۆن ئاو بەکاردەهێنن بۆ هەر جارێک، کە بۆ ماڵێکی ئاسایی کە لە هەفتەیەکدا لە نێوان 5 بۆ 6 جار بەکاربێت، ساڵانە دەگاتە 5.605 گاڵۆن ئاو. ئەمە ئاو بەفیڕۆدانێکی زۆرە، دەتوانین کاتی جل شۆردن کەم بکەینەوە بۆ هەفتەی جارێک یان مانگی دوو جار بە پێی پێویستی خێزانەکەت. ئەمە هەم بەفیڕۆدانی ئاو کەم دەکاتەوە هەم کارەبایەکی کەمتر سەرف دەبێت.

چارەسەری لێچوونی ئاو

دڵۆپەکردنی ئاوی دەستشۆر یان لێچونی ئاو لە بۆرییەکان، هتد. ئەمانە چەند کێشەیەکی باوی ناو ماڵەکانن. وەک بەرچاو ڕوونیەک ئەگەر دەستشۆرێک دڵۆپێک ئاوی لێبچێت لە هەر چرکەیەک لە ماوەی ساڵێک زیاد لە 3000 گاڵۆن دەکات، بەم بڕە ئاوە دەتوانیت 180 جار خۆت بشۆیت. چاک کردنەوەی بەلوعەکەت یان گۆڕینی بۆ دانەیەکی نوێ دەتوانێت یارمەتیت بدات بڕێک ئاوی زۆر بپارێزیت لە خەساربوون.

کۆمپانیای ڕیڤا پاڵپشتییەکی گەورەی بەفیڕۆنەدانی ئاو دەکات، لە شۆوڕومی ڕیڤا دەتوانیت گەرماوەکەت بگۆڕیت بە جۆرێک کە کەمترین ئاو بەفیڕۆ بدات بە پێشکەوتووترین بەرهەمی صحياتی سمارت کە ڕێگرە لە بەفیڕۆدانی ئاو. گەیاندنی مەوادەکان بێ بەرامبەرەو لەلایەن ستافی کارامەوە مەوادەکانتان بۆ دەبەسترێت بێ هەموونی هیچ کێشەیەک.

نموونەی بەشێک لە بەهەرمەکانمان:

لەکۆتایدا

بە بەکارهێنانی ئەم ڕێنماییە سادانە بۆ پاراستنی ئاو، دەتوانیت ڕۆژانە خۆت بەدووربگریت لە بەفیڕۆدانی ئاو، ئەمەش یارمەتی ڕێژەی ئاوی خاوێن دەدات و بۆ هەموو کەس بەردەست دەبێت.

لێرەوە زیاتر بزانە دەربارەی ڕێژەی ئاوی خاوێن زۆر لەوە کەمترە کە ئێمە دەیزانین!

Riva Company All right reserved