Riva Logo

١١ سوودی بەکارهێنانی جاکوزی کە پێویستە بیزانیت

جاکوزی ئارامبەخش و ڕۆمانسیە، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵک وەک شتێکی گرانبەها سەیری ئەکات و وەک پێویستیەکی ژیان بیری لێناکاتەوە.

ئەوەی کە ئەوان نایزانن (لەوانەیە تۆش نەیزانیت) چەندەها سوودی ناوازەی جەستەی و دەروونی لە بەکارهێنانی جاکوزی دا هەیە!

بەپێی لێکۆڵینەوەی دکتۆری چارەسەی جەستەی بروس بەیکەر، ڕاهێنانی جەستەیی لەناو ئاودا (aquatic therapy) پشانیداوە کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ دڵ، هەناسەدان، ماسولکە، ئێسک، گورچیلە، لەگەڵ کردارە دەمارییەکان.

ئێمە لەم بلۆگەدا باسی ئەمانە و چەندین سوودی تری مانەوە لە جاکوزیدا دەکەین.

بەڵام ئاگادارییەکی دادپەروەرانە: لە کۆتاییدا، بە دڵنیاییەوە دەتەوێت دانەیەک بکڕیت! (یان، حەزدەکەیت دانەیەک لە ماڵەکەتدا زیادبکەیت).

با دەستپێبکەین!

سوودەکانی جاکوزی بۆ تەندروستی دڵ و دەمار

١. باشترکردنی سووڕی خوێن

سووڕی خوێن بەرپرسە لە زیاتر لەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە، ئەو ئۆکسجین و خۆراکە ماددە گرنگەکان هەڵدەگرێت بۆ هەموو خانە و ئەندامەکانی جەستە.

کە ئەمە پشتگیری کرداری سییەکان و کرداری ئەندامەکان و گەشەی خانەکان دەکات، لەمەوە گرنگی سووڕی خوێنمان بۆ دەرەدەکەوێت.

جاکوزی یارمەتیدەرە لەم کارەدا چونکە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش، کە موولوولەی خوێن فراوان دەکات.

باشتربوونی سووڕی خوێن دەبێتە هۆی خێرا چاکبوونەوە، گرژی لەسەر دڵ ئاسان دەکات و ژیان دەکاتەوە بەری ماسوولکە ماندووەکان.

٢. نزمکردنەوەی پەستانی خوێن

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن گروپێکی پزیشکی کەنەدیەوە ئەنجام دراوە، ٢١ نەخۆش تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجامدرا، کە بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە ناو جاکوزیدا مانەوە دوای ئەوە هەموو نەخۆشەکان ئەزموونی دابەزینی گەورەیان لە پەستانی خوێندا کرد، پەستانی خوێنیان گەڕایەوە بۆ ئاستی ئاسایی.

سوودەکانی جاکوزی بۆ تەندروستی سۆزداری

٣. باشترکردنی سووڕی خەو

خەڵکی بەگشتی کێشەی هەیە لەگەڵ کەم خەوی، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتوو ڕێژەی ٣٠٪ خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەناڵێنن بەدەست کەم خەوییەوە، ئەم کێشەیە گەورەترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە.

بەپێی گوتەی دکتۆر چارلیس ڕەیسن ی کۆنگرەی سایک ی دەروونی، “خەو پاشای ئارامی دەروونی و تەندروستی جەستەیە”.

پشتڕاستی کردەوە کە زۆری دڵەڕاوکێ و نیگەرانی یەکێکە لە نەخۆشییە دەرونییە باوەکان بەهۆی کەم خەوییەوە دروست دەبێت، هەروەها دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە خەمۆکی و بیری خۆکوژی، لەگەڵ چەندین حاڵەتی تری تەندروستی وەک نەخۆشی دڵ، ئازاری درێژخایەن و پەستانی بەرز.

جاکوزی چارەسەرێکی باشی کەم خەوییە.

مانەوە لە جاکوزیدا بۆ ماوەی نیو کاژێر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەت ئارامی بە لەشت دەبەخشێت و ئاسانتر خەوت لێدەکەوێت.

٤. کەمکردنەوەی قەلەقی

ڕەنگە هەر پشودان و ڕاکشان لە ئاوی گەرمدا یان مەساجکردنی ماسولکە ماندووەکانت لە ڕێگەی جێتەکانی جاکوزیەکەوە نیگەرانیەکانت بحەوێنێتەوە.

یاخود لەوانەیە هەندێک زانستی لەپشتەوە بێت.

دکتۆر بروس بێیکەر کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا دەڵێت چارەسەر کردنی ناو ئاو (immersion therapy) مانەوە لە ناو ئاودا لە پلەی گەرمی زیاد لە ٤٨ پلەی سیسلیزی یارمەتی سیستەمی دەماریت ئەیات خێراتر هاوسەنگ ببێت.

ئەمە یارمەتی جەستەت دەدات کە لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکان خۆی بگونجێنێت و بە ئارامی بمێنێتەوە.

سوودەکانی جاکوزی بۆ ئازاری جەستە

٥. ئازاری جومگەکان

ئازاری جومگە زیاتر بەهۆی هەوکردنی جومگەوە دروست دەبێت، بەڵام هەمیشە نا.

دەکرێت بەهۆی فشار خستنە سەر جومگەکانت دروست بێت.

هەوکردنی جومگە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و ئازار و ڕەقی و زۆربەی کات دەبێتە هۆی لەدەستدانی جووڵەی جومگە و فەرمانەکان، هەروەها کارەکانی ڕۆژانەمان قورس و ناڕەحەت دەکات.

بەکارهێنانی جاکوزی یارمەتیدەرت دەبێت بۆ لابردنی ئەم ئازار و نارەحەتییە لەسەر جومگەکانت چونکە ئاوی گەرم بە سەرسامییەوە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان، کردنەوەی جومگەکان و کەمکردنەوەی ئازار و زیادکردنی جوڵە.

٦. ئازاری پشت

ئەگەر بە ئازاری درێژخایەنی پشتەوە دەناڵێنیت، ئەزانی ئازاری نامورتاحی وەستان بە پێوە یان بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنێک دانیشێت.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر تەندروستی بڕبڕەی پشت ئەنجام دراوە، بەکارهێنانی جاکوزی و مانەوە تێیدا دەبێتە هۆی وەستاندی ئازار، بە مەساج کردنی جەستە مێشکت ئاگادار دەکەیتەوە سووڕی خوێن چالاک بکات و چاکبوونەوەی جەستە خێرابکات.

هەروەها ماسولکەکانت ئارام دەکاتەوە و ئەو گرژیە ناهێڵێت کە دەبێتە هۆی هەستی توند و ئازار لە ماسولکەکاندا.

٧. ئازاری ماسولکە

ماسولکەکانی پشتت تاکە شوێن نین کە کرژ بن و ئازار دروست بکەن.

لەوانەیە ئازاری ماسولکەکانت بۆ دروست ببێت بەهۆی هەرجۆرە هۆکارێک بێت کە ئایا دوای ڕاهێنانێکی سەخت بێت یان ڕۆژێکی درێژی کارکردن.

مەساجکردنی جەستە لەڕێگەی جوڵەی جێتەکانی ناو جاکوزییەکە و ئاوە گەرمەکە دەتوانێت ڕێگەیەکی کاریگەر بێت بۆ یارمەتیدان لە حەسانەوە و هێورکردنەوەی ماسولکە توند و گرژەکان.

ئەمە دەتوانێت یارمەتی ئاسانکردنی ئێش و ئازارەکان بدات.

سوودەکانی جاکوزی لە جوانکاریدا

٨. تەندروستی پێست

ئاوی گەرم و هەڵم لە مێژە چارەسەرێکی پێست بوون، لەبەر ئەوەی کە کونیلەکان دەکاتەوە و ڕێگەت پێدەدات کە هەر جۆرە پیسییەک پاکبکەیتەوە کە لەوانەیە تێکەڵ بە پێستەکەت بووبێت.

بێجگە لەوەی کەلەکاتی ئارەقکردنەوەدا کونیلەکانی پێست لە مادە ژەهراویەکان پاکدەکاتەوە.

هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات کە زۆرباشە بۆ کشانی پێست و گەڕانەوەی بۆ شێوەی ئاسای.

٩. گەشەی قژ

ئەو گەشەسەندەنەی سوڕی خوێن کە جاکوزییەکە لە جەستەتدا بووژاندویەتیەوە زۆر کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی مووەکانی سەر، ئەو بەرزبوونەوەیەی لە ڕۆیشتنی خوێن بە موولولەکاندا ڕوودەدات یارمەتیدەرە لە گەیشتنی خوێن بە مێخی قژەکە نوێبونەوەی و گەشەکردنی.

سوودەکانی جاکوزی بۆ تەندروستی گشتی لەش

١٠. دابەزینی کێش

لەوانەیە پێت سەیربێت بەڵام بەس دانیشتنت لە جاکوزیدا دەبێتە هۆی سوتانی کالۆری.

پێویستە لەشی تۆ وزە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی سووڕی خوێن زیاد بکات. ئەو وزەیەی لەشی تۆ بەکاری دەهێنێت لە کالۆرییەوە وەریدەگرێت، کەواتە دانیشتن لە جاکوزی دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە کالۆری سووتاندن زیاتر بێت.

بەڵام جگە لەوە، بە بەردەوامی مانەوە لە جاکوزیدا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی فشار، کە هۆکارێکی تری ناسراوە لە دابەزینی کێش.

١١. بەهێزکردنی تەندروستی ئێسکەکان

لەکاتێکدا ئێمە وا هەست ئەکەین کە ئێسکەکانمان تەنێکی ناو پڕە، ئەوان لە ڕاستیدا پڕن لە ڕێگاکان کە خوێن پێویست بەنێویاندا هاتوچۆ بکات، بە زیادکردنی سووڕی خوێنی لەش، ڕێگە بە جەستەت دەدەیت کە ماددە خۆراکییە بەسوودەکان بگوازنەوە بۆ ئێسکەکان.

سووڕی خوێن زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ئێسکەکان و چاکبوونەوەیان، بەردەوام بەکارهێنانی جاکوزی یارمەتیدەرە لە کارەدا.

لە کۆتایدا

سوودەکانی بەکارهێانی جاکوزی سەرسووڕهێنەرن.

لە سوودی تەندروستییەوە بۆ جوانی تەنانەت دابەزاندنی کێش.

تەنها لە بیرتان بێت کە پێویستە دڵنیابیتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر نەمێنیتەوە یان لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا. لە پلەی گەرمی مامناوەند و کاتێکی سنورداردا بەکاریبێنە.

هەمیشە پێویسته که لەگەڵ دکتۆرەکەت ڕاوێژ بکەی پێش بەکارهێنانی جاکوزی ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی دڵت لەگەڵدا بێت.

خاوانی جاکوزییەکیت؟ ئەگەر نا.

لەگەڵ ئەم ڕاستی و زانیاریانەی کە فێریبویت ئێستا مشتاقیت کە لە ئینتەرنێت بگەڕێیت بۆیت، یاخود سەردانی شۆو ڕومی ڕیڤا بکە جاکوزییەک هەڵبژێرە کە لەگەڵ پێویستییەکەنتدا بگونجێ.

Riva Company All right reserved