Riva Logo

بزانە لەگەڵ خواردنەوەی پەرداخێک ئاودا چەندە پلاستیک دەخۆیتەوە!

مایکرۆپلاستیکەکان، وەک ناوەکەی ئاماژەی پێ دەکات، تەنۆلکەی پلاستیکی بچووکن. ئەوان بەو پلاستیکانە پێناسە دەکرێن کە تیرەیان کەمترە لە پێنج میلیمەتر (0.2 ئینج).

کاتێک لە دەریادا تیشکی خۆر و با و شەپۆلەکان پاشەڕۆی پلاستیک تێکدەشکێنن بۆ تەنۆلکە بچووکەکان، زۆرجار کەمتر لە یەک لەسەر پێنجی ئینجێک، ئەم مایکرۆپلاستیکانە لە هەموو ستوونی ئاوەکەدا بڵاوبوونەتەوە و لە هەموو گۆشەیەکی جیهاندا دۆزراونەتەوە، لە چیای ئێڤەرێستەوە کە بەرزترین لوتکەیە، بۆ قووڵایی ماریانا کە قووڵترین زەریایە.

مایکرۆپلاستیکەکان زیاتر تێکدەشکێن بۆ پارچەی بچووکتر و بچووکتر. لە هەمان کاتدا مایکرۆفایبەرە پلاستیکییەکان لە سیستەمی ئاوی خواردنەوەدا دۆزراونەتەوە و بە هەوادا بڵاودەبنەوە.

A sample collected off Hawaii contains living organisms and plastic
PHOTOGRAPH BY DAVID LIITTSCHWAGER, NAT GEO IMAGE COLLECTION

مایکرۆپلاستیک و بوتڵی ئاو

ئاوی ناو بوتڵ، کە زۆرێک لە ئێمە وەک جێگرەوەیەکی تەندروستتر بۆ ئاوی ئاسای بەکاریدەهێنین، لەوانەیە مایکرۆپلاستیکی زۆری تێدابێت. بوونی مایکرۆپلاستیک لە بوتڵی ئاودا دەتوانرێت بۆ چەندین فاکتەر ببەسترێتەوە، لەوانە پرۆسەی بەرهەمهێنان، پرۆسەی پاکێجکردنی و تەنانەت خودی سەرچاوەی ئاوەکە. چەندین لێکۆڵینەوە مایکرۆپلاستیکیان لە ئاوی ناو بوتڵدا دۆزیوەتەوە، لە خودی ئاوەکە و سەرەکانی بوتڵەکەدا دۆزراونەتەوە. ئەم مایکرۆپلاستیکانە دەتوانن بچنە ناو ئاوەوە لە کاتی بەرهەمهێنان، پاکێجکردن، یان قۆناغی گواستنەوە.

بوونی پلاستیک لە ئاوی ناو بوتڵدا بەربڵاوە ئەمە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەرە لە توێژینەوەیەکدا کە ساڵی ڕابردوو لە گۆڤاری Frontiers in Chemistry بڵاوکرایەوە و شیکردنەوەی ئەو نمونانەی کردووە کە لە 259 ئاوی بوتڵکراو وەرگیراون کە لە چەند وڵاتێک فرۆشراون و دەریخستووە کە 93٪ی ئەو ئاوانە تەنۆلکەی پۆلیمەری دەستکردی مایکرۆپلاستیکیان تێدایە.

کێشەی مایکرۆپلاستیک ئەوەیە کە وەک ماددە پلاستیکییەکان لە هەر قەبارەیەک، بە ئاسانی ناشکێن بۆ گەردی بێ زیان. پلاستیک دەتوانێت سەدان یان هەزاران ساڵ بخایەنێت تا لەناودەچێت، بۆیە سیستەمی ژینگە تێکدەدات. لە کەناراوەکان مایکرۆپلاستیکەکان وەک پارچە پلاستیکی بچووکە فرە ڕەنگەکان لە لمدا دەبینرێن وە لە زەریاکانیشدا زۆرجار ئاژەڵە دەریاییەکان دەیخۆن.

کاریگەری سیستەمی ژینگەیی

کاریگەری مایکرۆپلاستیک لەسەر ژینگە نیگەرانییەکی گەورەیە، توێژەران لە ئەڵمانیا هۆشداری دەدەن لەوەی کاریگەری مایکرۆپلاستیک لەسەر خاک و ئاوی شیرین لەوانەیە کاریگەری نەرێنی درێژخایەنی هەبێت لەسەر ئیکۆ سیستەم.

کێشەکە ئەوەیە کە ئەم تەنۆلکانە دەچنە ناو خۆراکەوە و ڕوکاری دەرەوەی پارچە پلاستیکییە بچووکەکان لەوانەیە نەخۆشی هەڵگربن و وەک سەرچاوەیەک کاربکەن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لە ژینگەدا.

هەروەها مایکرۆپلاستیکەکان دەتوانن کارلێک بکەن لەگەڵ گیانلەبەرانی ناو خاک، کە کاریگەری لەسەر تەندروستی و ئەرکەکانیان هەیە.

نیگەرانییەکانی تەندروستی مرۆڤ

زاناکان هێشتا دڵنیا نین لەوەی کە ئایا بەکارهێنانی مایکرۆپلاستیک زیان بە تەندروستی مرۆڤ یان ئاژەڵ دەگەیەنێت، ئەگەر مەترسیدارە چ مەترسییەکی هەیە؟ زۆرێک لە وڵاتان هەنگاو دەنێن بۆ کەمکردنەوەی مایکرۆپلاستیک لە ژینگەدا. بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2017 دا باس لە مایکرۆپلاستیک و پێویستی ڕێساکان دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە بۆ سەر زەریاکان و ژیانی کێوی و تەندروستی مرۆڤ.

ستراتیژیەتەکانی کەمکردنەوە

کەمکردنەوەی ڕێژەی مایکرۆپلاستیک پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ و ڕێوشوێنی کاریگەر هەیە. ئەمەی خوارەوە چەند ستراتیژییەکن کە دەتوانن یارمەتی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوە و کاریگەری مایکرۆپلاستیکەکان بدەن:

  1. کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک: کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کەلوپەلی پلاستیکی وەک عەلاگە و بوتڵ و قەسەب،بەکارهێنانی جێگرەوەکانی کە بتوانیت دوبارە بەکاریبێنیتەوە.
  2. ماددەیەک بەکاربهێنە کە زۆر بمێنێتەوە: لە کاتی کڕینی جلوبەرگ یان هەر کاڵایەکی پێویست، ئەو شتانە هەڵبژێرە کە لە ڕیشاڵە سروشتییەکان یان فایبەر یان لەو ماددانە دروستکراون کە ئەگەری ئەوەیان کەمترە مایکرۆپلاستیکەکان بڵاوکەنەوە.
  3. ڕیسایکڵی پاشماوە بەشێوەیەکی گونجاو: دڵنیابوون لە کرداری فڕێدانی پاشماوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی گونجاو بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پلاستیک و لە چوونە ناو ئاو و ئیکۆ سیستەم.
  4. ڕێگەی یاسایی: هاندانی حکومەتەکان و دەستە ڕێکخەرەکان بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ کە بەکارهێنانی پلاستیک سنووردار بکرێت، هەروەها برەودان بە جێگرەوەی پلاستیک و بەو کاڵایانەی کە دەتوانرێت چەند جارێک بەکاربهێنرێتەوە.
  5. بەرزکردنەوەی هۆشیاری: پەروەردەکردنی کەسانی تر دەربارەی کێشەی مایکرۆپلاستیک، کاریگەری لەسەر ژینگە و هەموو تاکێک کاربکات بۆ کەمکردنەوەی پلاستیک.

لە کۆتایدا

مایکرۆپلاستیک هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگەکەمان، لە قووڵایی زەریاکانمانەوە بۆ ئەو هەوایەی کاتی هەناسەدان هەڵیدەمژین، بڵاوبونەوەی ئەم تەنۆلکە پلاستیکییە بچووکانە پێویستی بە کرداری بەپەلە هەیە. بە بەکارهێنانی کردارە بەردەوامەکان و پشتیوانیکردنی توێژینەوە و داکۆکیکردن لە گۆڕانکاری، دەتوانین بەیەکەوە کێشەی مایکرۆپلاستیک چارەسەر بکەین و هەوڵ بدەین بەرەو داهاتوویەکی پاکتر و تەندروستتر بۆ هەسارەکەمان و خۆمان.

Riva Company All right reserved