Deprecated: urlencode(): Passing null to parameter #1 ($string) of type string is deprecated in /home/www/rivaplus.com/index.php on line 49

Deprecated: sha1(): Passing null to parameter #1 ($string) of type string is deprecated in /home/www/rivaplus.com/index.php on line 55

Warning: Constant DISALLOW_FILE_EDIT already defined in /home/www/rivaplus.com/wp-config.php on line 94
Ceramics - Rivaplus
Riva Logo

سیرامیک

سیرامیک چییە؟

بەشێوەیەکی گشتی سیرامیک پێکدێت لە تێکەڵ کردنی گڵی تایبەت لەگەڵ ئاو پاشان دەکرێتە سەرشێوە و قاڵبی خوازراو لە کۆتایدا دەکرێتە ناو فڕن و لە پلەی گەرمی بەرزدار دەبرژێت دوای دەرهێنانی لە فڕن و سارد بوونەوەی دەتوانرێت ڕەنگ یاخود ڕوپۆشی دژە ئاو یان گلەیز بکرێت.

قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی سیرامیک

جیاکردنەوەی گڵ و بێژاندنەوەی ئامادەکردنی بۆ ناو ئامێری تێکەڵکردن، پاشان دەبێت بە قوڕێکی خەست و دەدرێت لە قاڵب و ڕەنگدەکرێت دواتر وشک دەکرێتەوە.

تایبەتمەندییەکانی سیرامیک

ماددەیەکە پاککردنەوەی ئاسانە

بەرگەی پەستانی ئاو دەگرێت

بەرگەی پلەی گەرمی بەرز و نزم دەگرێت

بەرگەی کارلێکی کیمیای دەگرێت

کارەبا ناگەیەنێت

بەکارهێنانەکانی سیرامیک

بۆ ڕۆپۆش کردنی سەقفی ماڵ و باڵەخانەکان

بۆ دروست کردنی قاپ و پەرداخ و گۆزە

بەکاردێت لە بابەتی صحیات و توالێت و دەستشۆر

بۆ ڕوپۆش کردنی ئامێری ئەلکترۆنی

بۆچی بابەتی صحیات لە سیرامیک دروست دەکرێت؟

سیرامیک بەکاردێت بۆ ڕووپۆشکردنی بابەتی صەحیات چونکە سیرامیک مادەیەکی بەهێز و پاکە و هەڵمژینی ئاوی نییە و لەدوای بەکارهێنان پاککردنەوەی ئاسانە و تێچووی کەمە لە دروستکردندا.

تۆماس کراپەر

تۆماس کراپەر ئەندازیاری بۆری و ئاوەڕۆ بووە لە لەندەن، لە ساڵانی 1860 ناوبانگی دەرکرد بە داهێنانی فلەشی تەوالێت و دروستکردنی ئاوەڕۆی تایبەت بۆ تەوالێت و حەمام کە یارمەتیدەرێکی زۆری بەفیڕۆنەدانی ئاو بوو.

ئەم داهێنانەی تۆماس تەوالێتی سیرامیکی زیاتر گەشەپێدا و وایکرد لە دوای خۆی چەندەها داهێنانی جیاوازتر بکرێت لە حەمام و تەوالێتی سیرامیکدا.

Laufen و داهێنانێکی نوێ لە سیرامیکدا

سەفیرسیرامیک

لە ساڵی 2013 کۆمپانیای (لاوفن)ی سویسری داهێنانێکی نوێی لە سیرامیکدا کرد، بەناوی (سەفیرسیرامیک) کە بە تەنکترین سیرامیکی جیهان ناسراوە، دوای نزیکی نیو سەدە لە گەڕان و توێژینەوە لەژێر سەرپەرشتی (Dr. Werner Fischer) دۆزرایەوە.

ئەم بەرهەمە کە ناسراوە بە شۆرشی سیرامیک بە تێکەڵکردنی ماددەیەک دروست دابێت لەگەڵ سیرامیک کە پێی دەڵین (ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم) کە ماددەیەکی بێ ڕەنگ و بەهێزە لە خێزانی توخمی (یاقووت)ە، کە ئەمەش بەهێزییەکی زۆر دەدات بە (سەفیرسیرامیک) ەکە، واداکات دیزاینەرەکان ئازادبن لە هەر جۆرێک دیزاین کە خوازیاری بن.

تایبەتمەندییەکانی (سەفیرسیرامیک)

  • بە دۆستی ژینگە دادەنرێت لەبەر ئەوەی ماددەی خامی کەمتری تێدا بەکاردێت، بەمەش کەمترین پاشەڕۆ دروست دەبێت بەراورد بەو وزەیەی بەکاردێت بۆ برژاندنی سیرامیک.

  • ئەم ماددە نوێیە دەتوانرێت ڕیسایکڵینگی بۆ بکرێت.

  • توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی زۆر بەرزی هەیە.

  • توانای بەگەگرتنی ماددەی کیمیای هەیە.

  • زۆرێک تایبەتمەندی دیکە کە وادەکەن (سەفیرسیرامیک) بە ماددەیەکی ئیکۆنۆمی دەبنرێت، کۆمپانیای لاوفن لە هەوڵی زیاترن بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم سیرامیکە.

Riva Company All right reserved