Riva Logo

ئەو نەخۆشیە مەترسیدارانە چین کە لە تەوالێتی ماڵەکەت توشت دەبێت؟

یەکێک لە نوێترین توێژینەوەکان کە لەلایەن تیمێک لە ئەندازیارانی cu boulder لە زانکۆی کۆلۆرادۆی ئەمریکا ئەنجام درا، ئەویش تاقیکردنەوەیەک بوو بە بەکارهێنانی تیشکی ڕووناکی سەوز بۆ سەر تەوالێت لەکاتی فلەش کردن (بەردانەوەی ئاو) . ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکرا دەکرد کە چۆن دڵۆپە بچووکەکانی ناو تەوالێت کە بە چاو نابینرێت بە خێرایی دەردەپەڕێنە هەواوە بە مەودای ٢ مەتر لەکاتی هێشتنەوەی تەوالێتەکە بە کراوەیی. ئەم تەنۆلکە ئایرۆسۆلیزەکراوانەی کە بە گواستنەوەی نەخۆشی ناسراون و دەتوانن مەترسی گواستنەوەی بەکتریا و ڤایرۆس دروست بکەن.
بڵاوبوونەوەی تەنۆلکە ئایرۆسۆڵەکان لە دوای فلەش کردنی تەوالێت (بەردانەوەی ئاو) مەترسی تەندروستی دروست دەکات بەو پێیەی دەتوانێت زۆرێک لە ڤایرۆسەکانی وەک ئی.کۆلای یان نۆرۆڤایرۆس بڵاوبکاتەوە،یاخود ڤایرۆسی درم کە دەبنە هۆی سکچوون و ڕشانەوە، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر بەکارهێنەران هەیە.
توێژینەوەکە لەسەر تەوالێتێکی بازرگانی وەک زۆرینەی تەوالێتە گشتیەکانی ئەمریکای باکووردا دەبینرێن ئەنجام درا. توێژەران تەنها ئاوی شلەتێنیان بەکارهێناوە و کاغەزی تەوالێت و پاشماوەی ڕەقی تێدا نەبووە.
کریمالدی دەڵێت: “ئێمە پێشبینیمان دەکرد ئەم گەردیلانەی ئایرۆسۆڵ تەنها جۆرێک لە جۆرەکان بەرەو سەرەوە هەڵبفڕن، بەڵام وەک موشەکێک دەرچوون”. گرتە ڤیدیۆییەکان لە موشەکێک دەچێت کە بڵاو دەبنەوە، هەرچەندە خێرایی ڕاستەقینەی تەنۆلکەکان بە 6.6 پێ (2 مەتر) لە چرکەیەکدا پێوانە کران لەکاتێکدا لە ماوەی هەشت چرکەدا دوای شۆردنی تەوالێتەکە گەیشتە 4.9 پێ (1.5 مەتر) لە سەرووی تەوالێتەکەوە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت.

بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدرێت:

پێش فڵەش کردن (بەردانەوەی ئاو) تەوالێتەکە دابخە: ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕاگرتنی هاتنە دەرەوەی دڵۆپە ئاوەکانی ناو تەوالێتەکە.

پاراستنی پاکوخاوێنی: دوای بەکارهێنانی تەوالێت دەستەکانت بە ئاو و سابوون بە باشی بشۆ بۆ ئەوەی مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی کەمتر بێت.

دڵنیابوون لە هەواگۆڕکێی دروست: هەواگۆڕکێی گونجاو لە موشتەمەلاتەکەت دەتوانێت یارمەتی بڵاوبوونەوە و لابردنی  بەکتریاو ڤایرۆسەکان بات بە شێوەیەکی کاریگەرتر.

بە بەردەوامی پاککردنەوە و تەعقیمکردنی ڕووکارەکان: پاککردنەوە و تەعقیمکردنی ڕووکاری حەمامەکان بە شێوەیەکی ڕۆتینی، لەوانەش کەڤەری تەوالێت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی بوونی ماددە نەخۆشخوازەکان.

بینەری تاقیکردنەوەکە بن لەڕێی ئەم گرتە ڤیدیۆیەوە:

Riva Company All right reserved