Riva Logo
shower

حەمامی هەڵمی براندی هەڵمی

له‌دوای رۆژێکی درێژ چێژ له‌ حه‌مامێکی گه‌رم بکه‌و کێشه‌کانت له‌بیر بکه‌.

هه‌ڵمێکی به‌هێز

ته‌نها 5 ده‌قه‌ت پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌مامه‌کت گه‌رم ببێت ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی ئامێری هه‌ڵم که‌ سودێکی زۆری هه‌یه‌ هه‌م بۆ گه‌رم کردنی حه‌مام وه‌ بۆ ته‌ندروستی.

کرۆمۆسێراپی

کرۆمۆسێراپی یاخود چاره‌سه‌رکردن به‌ ڕه‌نگ. له‌ ڕێگه‌ی ڕوناکی لیده‌کان ده‌توانیت ڕه‌نگی ناو حه‌مامه‌که‌ت بگۆڕیت بۆ هه‌ر کام ڕه‌نگێک که‌ خۆت ئاره‌زوی ده‌که‌یت وه‌ هه‌رڕه‌نگێکی جیاواز تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌رکردنی سیسته‌می خه‌وتن و حه‌وانه‌وی ده‌رون بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ گرنگی ده‌زانین ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌نێو حه‌مامه‌کاندا هه‌بێت تاوه‌کو به‌کارهێنه‌ران سودمه‌ندبن لێی.

shower

بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌ ئه‌زمونێکی نوێ بکه‌یت له‌ کاتی دوشکردن ئێمه‌ چه‌ند جێتێکمان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردون له‌ نێو حه‌مامه‌کاندا.

حه‌مامه‌کان باشترین جۆری دوشی تێدا به‌کارهاتووه‌.

بۆ مانه‌وه‌ دیزاین کراوه‌.

دوشێک که‌ هه‌رگیز له‌یادی ناکه‌یت.

shower

بۆ ئه‌وه‌ی دوشکردن به‌ چێژتر بکه‌ین ئێمه‌ ئامێری میوزیکمان له‌ نێو حه‌مامه‌کان ده‌سته‌به‌ر کردووە که‌ به‌کارهنه‌ران ده‌توانن هه‌م له‌ ڕێگه‌ی مۆبایل یاخود ڕادیۆ ئه‌و میوزیکه‌ی بخه‌نه‌سه‌ر که‌ خۆیان حه‌زیان لێه‌

 

Riva Company All right reserved