جاکوزی براندی ڕیڤا
ئاسوودەی هەمیشەی لەگەڵ جاکوزی و گەرماوی ڕیڤا
خاسییەتەکانی جاکوزیەکانمان
ئێمه باشترین جۆری جاکوزیمان بۆ دابینکردون که بایه‌خمان داوه به هه‌موو ورده‌کاریه‌کان که پێویسته له جاکوزیدا هه‌بێت.
جاکوزیه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک دیزاین کراوه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایان سودی لێ ببینرێت.
ئێمه ده‌مانه‌وێت چێژێکی زیاتر بده‌ین به به‌کارهێنه‌ران هه‌تاوه‌کو ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکه‌نه‌وه بۆیه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوازمان له ناو جاکوزیه‌کاندا ده‌سته‌به‌ر کردووه.
نه‌ک ته‌نها ئێمه باشترین کوالێتی پێشکه‌ش ده‌که‌ین به‌ڵکو گره‌نتی جاکوزیه‌کان ده‌که‌ین و ڕێگه‌ناده‌ین به ڕودانی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک له جاکوزیه‌کاندا.
سیسته‌می جاکوزیه‌کان
سێ جۆر سیسته‌می جیاواز بۆ جاکوزی به‌رده‌سته به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داواکاری جیاوازی کڕیاره‌کانمان جێبه‌جێبکه‌ین.
کلاسیک
ئه‌م جۆره سیسته‌مه ساده‌ترین جۆری سیسته‌می جاکوزیه که خاوه‌نی سیسته‌مێکی کۆنترۆڵی ساده‌یه و ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌ویش هه‌ڵکردنی ئامێری په‌ستانی ئاوه‌که‌یه وه کۆنترۆڵکردنی په‌ستانی ئاوه‌که بۆ که‌مکردن و زیادکردنیه‌تی.
مۆدێرن
ئه‌م جۆره سیسته‌مه پێشکه‌وتوو تره به به‌راورد به سیسته‌می جاکوزیه کلاسیکه‌کان، ئه‌م جۆره جاکوزیه کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی زیاتر له جاکوزیهکانی تر له‌خۆ ده‌گرێت که ئه‌ویش سیسته‌مێکی کۆنترۆلکردنی پێشکه‌وتووه که له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ناو جاکوزیه‌که کۆنترۆڵ بکه‌یت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش بریتین له کارپێکردنی ڕه‌نگی ژێر ئاو، میوزیک، هیته‌ر لەگەڵ چه‌ندین جۆری تری جێتی ناو جاکوزیه‌که که ئه‌مانه هه‌مووی له‌یه‌ک کاتدا له‌ڕێگه‌ی یه‌ک سیسته‌مه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت.
مۆدێرن+
ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌یان له هه‌موو جۆره‌کانی تر پێشکه‌وتوو تره که تا ئێستا به‌رده‌سته وه ئه‌م سیسته‌مه خاوه‌ن کۆنترۆڵێکی گه‌وره‌یه که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ناو جاکوزیه‌که ده‌توانێت به‌جیا کۆنترۆڵ بکات که ئه‌ویش پێکهاتوه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ک جێتی ئاو و هه‌وا، ڕه‌نگی ژێر ئاو، هیته‌ر، ئۆزۆن بۆ پاکردنه‌وه‌ی ناو بۆریه‌کان، میوزیک، شاشه‌ی په‌خش وه ده‌توانرێت هه‌ر یه‌کێک له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه به‌جیا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
تایبه‌تمه‌ندی نۆزڵه‌کان
به‌کارهێنانی جاکوزی کارێکی ئاسانه‌و سودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی، ئه‌بیته هۆی حه‌وانه‌وه‌ی ماسولکه‌کان و به‌هێزکردنی سوڕی خوێن له جه‌سته‌دا. نه‌ک ته‌نها ئه‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی جه‌سته به‌ڵکو ده‌بێته هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی سه‌ر ڕوی پێست‌و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شه‌وانه باشتر خه‌وت لێبکه‌وێت.
جێت نۆزڵ
ئه‌م جێت نۆزڵانه مه‌ساجی جه‌سته ده‌کات و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پێست‌و خێراکردنی سوڕی خوێن.
هایدرۆ جێت نۆزڵ
ئه‌م جێت نۆزڵانه مه‌ساجی جه‌سته ده‌کات و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پێست‌و خێراکردنی سوڕی خوێن.
نۆزڵی باریک
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م جۆره نۆزڵه له‌وه‌دایه که به‌هۆی باریکی ده‌می نۆزڵکهوه ئاو به په‌ستانێکی زیاتر به‌ر جه‌سته‌ت ده‌که‌وێت و زیاتر بۆ مه‌ساج کردنی پشت و قاچ به‌کاردێت.
نۆزڵی پرژێنه‌ر بۆ شان و مل
ئه‌م جۆره نۆزڵه یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت له لابردنی گرژی له‌سه‌ر ئه‌و ماسولکانه‌ی که په‌یوه‌سته به شان و مله‌وه.
نۆزڵی هه‌وا
ئه‌م جێت نۆزڵانه مه‌ساجی جه‌سته ده‌کات و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پێست‌و خێراکردنی سوڕی خوێن.
نۆزڵی ئه‌رزی
ئه‌م نۆزڵه هه‌روه‌ک نۆزڵی هه‌واکه به‌هه‌مان شێوه کار ده‌کات به‌ڵام ئه‌م له‌ڕێگه‌ی په‌ستانی ئاو مه‌ساجی ماسولکه‌کانی قاچ و ڕان ده‌کات.
کرۆمۆثێرەپی
کرۆمۆسێراپی یاخود چاره‌سه‌رکردن به ڕه‌نگ. له ڕێگه‌ی ڕوناکی ژێر ئاو ده‌توانیت ڕه‌نگی ناو جاکوزیهکهت بگۆڕیت بۆ هه‌ر کام ڕه‌نگێک که خۆت ئاره‌زوی ده‌که‌یت وه هه‌رڕه‌نگێکی جیاواز تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه که ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌رکردنی سیسته‌می خه‌وتن و حه‌وانه‌وی ده‌روون.
میوزیک
بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی به‌کارهێنانی جاکوزیدا هه‌ست به حه‌وانه‌وه‌ی ته‌واو بکه‌یت ئێمه له جاکوزیاکاندا تایبه‌تمه‌ندی به کارهێنانی میوزیکمان بۆ دابینکردون که ده‌توانیت له رێگه‌یه‌وه ئه‌و میوزیکه هه‌لبژێریت که خۆت ئاره‌زوی ده‌که‌یت.
هیته‌ر
بۆ زیاتر ئاسوده‌یت له‌کاتی مانه‌وه له جاکوزیدا ئێمه ده‌توانین هیته‌رت بۆ دابین بکه‌ین که له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت پله‌ی گه‌رمی نێو جاکوزیه‌که ڕێکبخه‌یت.