خەڵات بەشێوەیەکی گشتی ئاوی سارد و گەرمی لێدەبەسترێت و تێکەڵی دەکات و ئاوێک لە پلەی گەرمی خوازراودا دەداتەوە بە بەکارهێنەر بەشی ناوەوەی پێکدێت لە مادەی زەردی براس کە پێکدێت لە مس و زینک کە مادەیەکی تەواو خاوێنە و ئاوەکەی شیاوە بۆ بەکارهێنان دواتر بۆ بەشی دەرەوەی ڕوپؤشی نیکڵ دەکرێت و پاشان ڕوپۆشی کرۆم دەکرێت.
پێشتر ئاوی سارد و گەرم هەریەک بە جیا (قفڵ)ی خۆی لەسەربوو هەریەک بە جیا دەکرایەوە، بەڵام لە ساڵی (1937) ز (Alfred M. Moen) یەکێکە لە داهێنەرەکانی وڵاتی ئەمریکا یەکەم کەسبوو کە خەڵاتی یەک ڕێگای داهێنا لە وڵاتی (ئەمریکا)، پاشان لەدوای ئەو داهێنانە پەرە بەشێوازی نوێی خەڵات دراوەو دەهێنانی تێدا کراوە.
دفن/ لە خەڵاتی دفندا خەڵات و بۆری خەڵات لەژێر کاشیدان واتە ناو دیوار.
زاهیر/ خەڵاتی زاهیر لەسەر دیوار دەبەسترێت.
دیزاینی جوانترە و شێوەیەکی جوان دەبەخشێت بە گەرماوەکەت.
شوێن کەمتر دەگرێت چونکە میکانیکی خەڵاتەکە لە ناو دیوارەکەدایە.
تێکچونی کەمترە لەبەر ئەوەی بەشی زۆری لە پشتی کاشیەکەدایە و زەبری دەرەکی بەر بەشە سەرەکییەکان ناکەوێت.
پاک کردنەوەی کەمتری پێویستە لەبەر ئەوەی ڕێژەی زۆری لەپشت دیوارەکەدایە و بەرچاو نیە و شاراوەیە پیس نابێت.
Riva Company All right reserved